نزیكەی سێ هەزار ئەفسەر و سەربازی سوریا روو لە عیراق دەكەن و بەغدادیش رەتیدەكاتەوە مافی پەنابەرێتیان بداتێ.


پێگەی عەرەبی جەدید بڵاویكردەوە لێپرسراوانی عیراقی رەتیانكردوە مافی مانەوە و پەنابەرێتی بدەنە ئەو ئەفسەر و سەربازانەی سوریا كە شەوێك پێش روخانی بەشار ئەسەد روویان لە عیراق كردووە.


بەپێی زانیارییەكان نزیكەی سێ هەزار ئەفسەر و سەربازی سوپای سوریا لە رێگەی سنورەكانی پارێزگای ئەنبارەوە هاتونەتە ناو خاكی عیراق و هەر لەو پارێزگایەش جێگیربوون.


لێپرسراوانی سنوری پارێزگای ئەنباریش رایانگەیاندووە؛ زۆربەی ئەفسەران و سەربازانی سوری كە پەنایان بۆ عیراق هێناوە لە شاری قائیم جێگیركراون و تا رونبونەوەی دۆخی سوریاش چارەنوسیان یەكلایی ناكرێتەوە، بەڵام مافی مانەوە پەنابەریشیان پێنادرێت.