ئیسرائیل: ٩٠% توانای موشەكی رژێمەكەی ئەسەدمان لەناوبرد
یەحیا
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، لەسەدا ٩٠ی توانای موشەكی رژێمەكەی ئەسەدیان لەسوریا لەناوبردووە و سەدان فڕۆكەی جەنگی و چەكە ستراتیژییەكانی ئەو رژێمەیان تێكشكاندووە.
ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا سەدان فڕۆكەی جەنگی و یەكەی هێزی ئاسمانی و هەلیكۆپتەری جەنگی، موشەكی كروز، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانیان لەناوبردووە.
وتیشی، زۆربەی هێرشەكان زیانی زۆریان بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا گەیاندووە و زیاتر لە ٩٠%ی موشەكە ستراتیژیەكان لەناوبراون، جگە لە سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریا كە بە یەكێك لە بەهێزترین سیستمەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت.