حەوت وڵاتی زلهێز پشتیوانیی بۆ حكومەتی راگوزەر لە سوریا دەردەبڕن و دەڵێن پێویستە سەرجەم پێكهاتەكانی سوریا پارێزراو بن.


حەوت وڵاتی گەورەی ئابوریی جیهان كە بە جی ٧ ناسراون لە بەیاننامەیەكدا پشتیوانیی خۆیان بۆ حكومەتی كاتی و راگوزەری سوریا دەڕبڕی و دەڵێن دەسەڵاتی سیاسی دوای ٢٤ ساڵ ستەمی بەشار ئەسەد پێویستە رێز لە یاسا و مافەكانی مرۆڤ و ژنان و سەرجەم هاوڵاتییانی سوریا بگرێت.


ئەوەشهاتووە، پێویستە حكومەتی راگوزەری سوریا رەچاوی سەرجەم پێكهاتە ئاینیی و نەتەوەییەكان بكات و داوا لەسەرجەم لایەنەكانیش دەكات یەكپارچەیی وڵات بپارێزن.


جی ٧ جەختی لەوەشكردوەتەوە، ئەگەر رەچاوی پێوەر و ستانداردە جیهانییەكانی حوكمڕانی لە سوریا بكرێت ئەوا پشتیوانی لێدەكەن.