پەرلەمانتارێكی كورد ناوەڕۆكی كۆبونەوەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشكرا دەكات و دەڵێت، پێویستە كورد دۆخە مێژوییەكەی بۆ ئاشتی بگۆڕێت.


عومەر ئۆجالان، پارلەمانتاری دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا كە هاوكات برازای ئۆجەلانە، رایگەیاندووە، لە ٢٣ی مانگی ١٠ دوای زیاتر لە چوار ساڵ و نیو دیداری لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامداوە و تێیدا ئۆجەلان جەختی لە پڕۆسەی ئاشتیی لە توركیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردوەتەوە.


پەرلەمانتارەكە لە زای ئۆجەلانەوە بڵاویكردوەتەوە پێویستە كورد و تورك لە توركیا بە گفتوگۆ ناكۆكییەكانیان چارەسەر بكەن بۆ ئەوەی وڵاتەكە بەهێز بێت ئەوەش بە ئاشتیی دێتەئاراوە.


ئۆجالان وتوشیەتی، پێویست بوو لە ساڵی ٢٠٠٠-ەوە ناكۆكی و كێشەكان چارەسەر بكرێن ئەو پێكدادان و شەڕانەشی كە رودەدەن هەندێكیان لە روی ناچارییەوە بوون.


عومەر ئۆجالان ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئۆجەلان بە بەردەوامی لە رێگەی چەند كەناڵێكی تەلەفیزیۆنیەوە جگە لە ئاگاداربونی لە پرسی كورد لە باكوری كوردستان هاوكات چاودێریی دۆخی كورد لە بەشەكانی دیكەی كوردستانیش دەكات.