جۆلانی: هێز و دەزگا ئەمنییەكانی سەر بە رژێمی ئەسەد هەڵدەوەشێنینەوە
شنیار
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
فەرماندەی دەستەی تەحریر شام رایگەیاند، هێز و دەزگا ئەمنییەكانی سەر بە رژێمی ئەسەد هەڵدەوەشێننەوە
"ئەحمەد شەرع فەرماندەی دەستەی تەحریر شام كە بە "ئەبو محەمەد جولانی"ناسراوە رایگەیاند، كار دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزە ئەمنیەكانی رژێمی بەشار ئەسەد و دەزگا ئەمنییەكانی سەر بەو رژێمە و داخستنی ئەو گرتوخانانەی ناوبانگێكی خراپیان هەیە، هەروەها رایگەیاندووە ،بە وردی چاودێری بابەتی كۆگاكانی چەكی كیمیایی رژێمەكەی ئەسەد دەكات و لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا هەماهەنگی دەكات بۆ چاودێریكردن و گرەنتی كردنیان .
لایخۆشیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندوە، پێشوازی لە دوایین لێدوانەكانی فەرماندەی دەستەی تەحریر الشام دەكەن سەبارەت بە پاراستنی ئەو پێگانەی كە پێدەچێت چەكی كیمیاییان تێدابێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاوەروانی كردارەكانی دەكەن.