محەمەد بەشیر داوا لە پەنابەرە سورییەكان دەكات بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان
شنیار
١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەرۆكی حكومەتی راگوزەری سوریا رایگەیاند، مافی هەموو پێكهاتەكان دەپارێزن و داواش لە پەنابەرەكانی وڵاتەكەی دەكات بگەڕێنەوە سوریا.
محەمەد بەشیر سەرۆكی حكومەتی راگوزەری سوریا رایگەیاند، لە سوریای نوێدا مافی هەموو سورییەكان بە هەموو پێكهاتەكانەوە دەپارێزرێت و گرەنتی دەكرێت، كاتی ئەوەشهاتووە كە سورییەكان لە كەشێكی ئارام و سەقامگیردا بژین، هەربۆیە داوایكردوە هەموو ئەو سوریانەی لەماوەی 13 ساڵی رابردوودا وڵاتەكەیان بەجهێشتووە بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.
پێشتریش محەمەد بەشیر رایگەیاندبوو، حكومەتەكەی دەستیكردوە بە گواستنەوەی دەسەڵاتەكان لە حكومەتی پێشوەوە بۆ حكومەتی راگوزەر.
لە ساڵی ٢٠١١ لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوریا تائێستا شەش ملیۆن و ٢٠٠ هەزار هاووڵاتی سوری ئاوارەبوون كە ٧٦%یان چونەتە وڵاتانی دراوسێ و ئەوانی دیكەش روویان كردووەتە وڵاتانی ئەوروپا.