روسیا رادەستكردنی بەشار ئەسەد رەتدەكاتەوە
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
روسیا رادەستكردنی بەشار ئەسەد رەتدەكاتەوە و دەڵێت، "میوانی روسیایە و لە شوێنێكی سەلامەتە".
سێرگی ریابكۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژەی بەوەكرد، روسیا بەشێوەیەكی سەلامت بەشار ئەسەدی سەرۆكی پێشووی سوریا گواستوەتەوە ناو وڵاتەكەی لە كاتی رووخانی دەسەڵاتەكەیدا.
وتیشی، ئەسەد سەلامەتە و نازانێت چی لێ بەسەردێت لە داهاتوودا، لەلایەن چەند وڵاتێكەوە تۆمەتبار كراوە و هەوڵدراوە وڵاتەكەی هاوشێوەی عیراق و لیبیای لێ بێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا راشیگەیاند، روسیا هیچ رێككەوتنێكی نییە بۆ ئەوەی ئەسەد رادەست بكات، چونكە مۆسكۆ ئەندامی دادگای باڵای تاوانەكان نییە.