محەمەد بەشیر وەكو سەرۆكی حكومەتی راگوزەر لە سوریا دەستبەكاربوو
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
محەمەد بەشیر وەكو سەرۆكی حكومەتی راگوزەر لە سوریا دەستبەكاربوو، نزیكەی ٣ مانگ لە پۆستەكەی دەمێنێتەوە و كاروبارەكانی حكومەت رایی دەكات.
محەمەد بەشیر دوای كۆبونەوەی لەگەڵ محەمەد غازی جەلال سەرۆك وەزیرانی پێشووی حكومەتەكەی ئەسەد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فەرماندەی هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا رایسپاردووە بۆ راییكردنی كاروبارەكانی حكومەتی راگوزەر تاسەرەتای ئاداری ٢٠٢٥.
دەشڵێت، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی پێشوو لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی رادەستكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردنیان كردووە.
محەمەد بەشیر، له دایكبووی ساڵی ١٩٨٣ـی پارێزگای حەلەبە و هەڵگری بڕوانامەی ئەندازیاریی كارەبا و ئەلیكترۆنییە لە زانكۆی حەلەب، لە ساڵی ٢٠٢١ بڕوانامەی لە شەریعەت و مافەكانی لە زانكۆی ئیدلب وەرگرتووە.
بەشیر، پێشتر لە ماوەی نێوان ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣، وەزیری پەرەپێدان و كاروباری مرۆیی بووە لە حكومەتی رزگاریی نیشتمانی.