وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە هاوپەیمانیانە لە جەنگی دژی تیرۆردا و هەڵوێستیان بەرامبەری نەگۆڕاوە.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، كۆگای چەكی كیمیایی رژێمی بەشار ئەسەدیان لە سوریا لەناوبردووە و رێگەنادەن تیرۆریستان رەوشی سوریا بقۆزنەوە، هەروەها نایانەوێت سوریا هەڵوەشێتەوە و ببێتە سەرچاوەی هەناردەكردنی تیرۆریستان بۆ وڵاتان.


ئەوەشی خستەڕوو، لەچەند رۆژی رابردوودا لەرێی نێوەندگیرەوە لەگەڵ گروپەكانی سوریا لەسەر هێڵ بوون، چونكە رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد دەرفەتێكی گەورەیە، بەڵام مەترسی گەورەشی لەگەڵدایە.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەشڵێت، سیاسەتیان بەرامبەر بە هەسەدە نەگۆڕاوە و ئەو هێزە هاوپەیمانی ئەمریكایە لە شەڕی دژی تیرۆردا.