محەمەد بەشیر بۆ پێكهێنانی حكومەتی راگوزەری سوریا دەستنیشانكرا
لاوان
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
دەستەی تەحریر شام، محەمەد بەشیری بۆ پێكهێنانی حكومەتی راگوزەری سوریا دەستنیشانكرد و سەرۆك وەزیرانی پێشووی سوریاش رەزامەندی دەربڕی بۆ رادەستكردنی دەسەڵات بە ناوبراو.
میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ قۆناغی رادەستكردنی دەسەڵات لە سوریا و رێگریكردن لە هەر گرژییەكی ناوخۆیی، ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەستەی تەحریر شام و محەمەد جەلالی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی كاڕبەڕێكەری سوریا كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە و تێیدا، محەمەد بەشیر بۆ پێكهێنانی حكومەتی راگوزەری سوریا دەستنیشانكردووە كە لایەنێكی بەشداربووی كۆبوونەوەكە بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد بەشیر راسپێردراوە بە ئیدارەدانی قۆناغی رادەستكردنی دەسەڵات و سەرۆك وەزیرانی پێشوو سوریاش رەزامەندی دەربڕی لەسەر رادەستكردنی دەسەڵات بە محەمەد بەشیر و ناساندنی بە سەرۆك وەزیرانی حكومەتی راگوزەر.