وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت، سەردەمێكی نوێ لە سوریا دەستیپێكردووە و وەكو توركیاش پشتیوانی گەلی سوریا دەبن لەو سەردەمە نوێیەدا.


هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە وتارێكیدا رایگەیاند، چاوەڕوانی ئەوەیان لە وڵاتانی نێودەوڵەتی و بە دیاریكراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەیە، هاوكاری گەلی سوریا بكەن و پشتیوانیان بن لە پێكهێنانی ئیدارەیەكی گشتگیردا.


ئەوەشی خستەڕوو، لە سوریا سەردەمێكی نوێ دەستیپێكردووە و لەمەودوا پێویستە تیشكبخرێتە سەر داهاتوو، وەكو توركیاش هاوكاری گەلی سوریا دەبن لەو سەردەمە نوێیەدا.


هاكان فیدان جەختی لەوەشكردەوە، لە سوریا چارەسەری درێژخایەن و ئاشتیی و سەقامگیریی تەنها بە سازانی نیشتمانی دەستەبەردەبێت.