تڕەمپ: رووسیا و ئێران لە لاوازترین قۆناغدان
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
دۆناڵد تڕەمپ رایگەیاند، ئیسرائیل و ئێران ئێستا لە لاوازترین قۆناغدان، روسیا، پاڵپشتەکەی ئەسەد، چیتر هیچ بەرژەوەندییەکی لە سوریادا نەماوە.
دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی هەڵبژیردراوی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی truth details نووسیویەتی، "ئەسەد کۆتایی هات، پاڵپشتیەکەی ئەسەد، رووسیا، روسیا، رووسیا، کە ڤلادیمێر پوتین ڕابەرایەتی دەکات، لەمەودوا نایەوێت بیپارێزێت، رووسیا سەرجەم بەرژەوەندییەکانی لە سوریا لەدەستداوە".
باسی لەوەشکردووە، بەهۆی شەڕێکەوە کە نەدەبوو هەڵبگیرسێت، نزیکەی ٦٠٠ هەزار سەربازی رووسیا گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون. رووسیا و ئێران ئێستا لە لاوازترین دۆخدان، یەکێکیان بەهۆی ئۆکرانیا و ئابووری خراپ، دووەمیان بەهۆی ئیسرائیلەوە.
تڕەمپ سەرەڕای فشارەکانی بۆسەر رووسیا، بە ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیاش دەڵێت، "پێویستە واز لە کەللـەڕەقی بهێنێت و مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات، هەر لە خۆڕا ٤٠٠ هەزار سەرباز و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی لەدەستداوە، دەبێت ئاگربەستی بەپەلە رابگەیەنن و دانوستان دەست پێ بکەن، روحی چەندین کەس بەهەدەر چوو، چەندین خێزان تێکدران، ئەگەر بەوجۆرە بەردەوام بن، ئەوا بەرەو خراپتر و رووداوی گەورەتر دەچن".
تڕەمپ لە کۆتاییشدا دەڵێت، "ئەزانم پوتین باشە، پێویستە ئەو باشیەی دەربخات، چین دەتوانێت یارمەتیدەر بێت، جیهان چاوەڕوانە".
دوێنێ بە فەرمی رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد راگەیەنرا و کۆتایی بە حوکمی ٥٣ ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هات، وەک میدیاکان باسی دەکەن و بەرپرسانی ئەمریکاش دانی پێدا دەنێن، بەشار ئەسەد بەرەو رووسیا هەڵهاتووە.
دوا بەدوای رووداوەکانی سوریا، ئێستا بەرپرسانی ئەمریکا رووی دەمیان لە رووسیا و ئۆکرانیایە و فشار دەکەن کە بە زوویی کۆتایی بە جەنگ بهێنن.