وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت، "دەبێت هێرشی سەر کورد لە سوریا بوەستێنرێت، ئێمە پابەندبوونێکی ئەخلاقیمان هەیە بۆیان، کە بوێرانە شەڕیان دژ بە داعش کرد".

گیدیۆن ساعار وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل باسی لەوەکردووە، "جەختدەکەینەوە لە پاراستنی سەرجەم کەمینەکان لە سوریا، دەبێت هێرشکردنە سەر کوردەکانی سوریا، وەک ئەوەی دوێنێ لە مەنبج روویدا، بوەستێنرێت".

راشیگەیاندووە، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندبوونێکی ئەخلاقی هەیە بۆیان، کە بوێرانە شەڕی دژ بە داعشیان کرد لە سوریادا و سەقامگیری هێزن لە ناوچەکە".

ساعار نووسیویشییەتی، بۆ ئەو پرسە گفتوگۆیان لەگەڵ ویلایەکە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە کردووە.

سەرەڕای رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد، هێشتا تورکیا لە بۆردومانکردن و هێرشکردنە سەر چەند ناوچەیەکی سوریا بەردەوامە و دوێنێش هێرشی کردە سەر مەنبج.