راوێژكاری ئەڵمانیا دەڵێت، رووخانی بەشار ئەسەد هەواڵێكی زۆر گرنگە و ئامادەن بەشداری بكەن لە دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ رەوشی سوریا.

ئۆلاف شۆڵتز راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند، یەكپارچەیی خاك و سەروەری دوو مەرجی سەرەكین بۆ قۆناغی ئێستای سوریا و پێویستە بە زوترین كاتیش یاسا و سیستمی حوكمڕانی لەو وڵاتە بنیاتبنرێتەوە، رێگریش بكرێت لە دەستوەردانی دەرەكی لە كاروباری ناوخۆی سوریا و گرەنتی پاراستنی سەرجەم پێكهاتە ئاینی و كەمینەكانی ئەو وڵاتەش بكرێت.

وتیشی، رووخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد هەواڵێكی زۆر گرنگە و باشترین هەنگاویش بۆ قۆناغی ئێستای سوریا دۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسی گونجاوە بە بەشداری هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان بە پێی بڕیاری ژمارە دوو هەزار و 254ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە داوای گفتوگۆ دەكات لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد.

جەختیشیكردەوە، ئەڵمانیا ئامادەیە بەشداری بكات لە دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ رەوشی سوریا.