هەسەدە پێشڕەوی گروپەچەكدارەكان لە منبج و دێرەزوور رەتدەكاتەوە
لاوان
٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا هێرشیانكردە سەر منبج و دێرەزور، هەسەدەش پێشڕەوی گروپەچەكدارەكان رەتدەكاتەوە و جەخت لە روبەڕووبوونەوەی هێرشەكانیان دەكاتەوە.
ئەنجومەنی سەربازی منبج لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شەڕی شەڕڤانانی هەسەدە دژی گروپە هاوپەیمانەكانی توركیا لە منبج و دەوروبەری بەردەوامە و هەسەدە شكستی بە چەندین هێرشی ئەو گروپانە هێناوە.
ئەوەشی خستەڕو، بە دەیان كوژراو و بریندار لە ریزی گروپە چەكدارەكان هەیە و توركیاش بە درۆن دامەزراوە خزمەتگوزاری و كارگێڕییەكانی منبجی بۆردومانكردووە.
ئەنجومەنی سەربازی منبج جەختیلەوەشكردەوە، ئەو هەواڵانەی گروپە هاوپەیمانەكانی توركیا بڵاویدەكەنەوە و گوایە سنوورێكی فراوانیان لە منبج كۆنترۆڵ كردووە، دوورە لە راستییەوە.
هاوكات ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور لە راگەیەنراوێكدا كشانەوەی شەڕڤانان لە دێرەزوور رەتدەكاتەوە و دەڵێت هێزەكانیان بەردەوامن لە پاراستنی ناوچەكە.