وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی عەرەبی و پرۆسەی ئاستانە راگەیەنراوێکیان لەبارەی رەوشی سوریا بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، قەیرانی سوریا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە و جیهان.

وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی عەرەبی و پرۆسەی ئاستانە راگەیەنراوێکیان لەبارەی رەوشی سوریا بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەکرد، درێژەدان بە قەیرانی سوریا پێشهاتێكی مەترسیدارە و قەیرانی سوریا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە و جیهان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، قەیرانی سوریا پێویستی بە چارەسەری سیاسی و راگرتنی شەڕە، هەروەها رێككەوتن لەسەر زیادكردنی هاوكارییەكان بۆ گەلانی ئەو وڵاتە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی سیاسی دەبێت شەڕ لە سوریا رابگیرێت و پێویستە پرۆسەی سیاسی سوریا لە ئاژاوە و تیرۆر بپارێزێت.