گروپی چەكداریی تەحریر شام دەستپێكردنی قۆناغی گەمارۆدانی دیمەشقی راگەیاند و سەرۆكایەتی كۆماری سوریاش رەتیدەكاتەوە، بەشار ئەسەد دیمەشقی جێهێشتبێت.

حەسەن عەبدولغەنی، فەرماندە لە گروپی چەكداری تەحریر شام، دەستپێكردنی قۆناغی گەمارۆدانی دیمەشقی پایتەختی راگەیاند، روانگەی سوریش بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، چەكدارانی تەحریر شام ژمارەیەك گوندی دەوروبەری دیمەشقی كۆنترۆڵكردووە و لەئێستاشدا تەنها چەند كیلۆمەترێك لە سەنتەری شاری دیمەشقەوە دوورن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەكانی سوپای سوریا لە گوند و شارۆچكەكانی دەوروبەری دیمەشقەوە بە ئاڕاستەی دیمەشق كشاونەتەوە و پارێزگاری لە ناوخۆی شارەكە دەكەن.

دەشڵێت، لەگەڵ نزیكبوونەوەی گروپی چەكداری تەحریر شام لە دیمەشق، لە گوند و شارۆچكەكانی دەوروبەری دیمەشق گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئەو ناوچانە بۆ پشتیوانیكردنی گروپی چەكداری تەحریر شام دەستیپێكردووە و لە شارۆچكەی جرماناش پەیكەری حافز ئەسەد لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە شكێنراوە.

هاوكات، سەرۆكایەتی كۆماری سوریا لە راگەیەندراوێكدا ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لە هەڵهاتنی بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریا لە دیمەشقەوە بۆ تاران دەكەن و رایگەیاند، سەرۆك كۆماری سوریا لە دیمەشقەوە بەردەوامە لە كارەكانی.