سەعاتە زێڕەكەی جەمال عەبدولناسر بە ٨٤٠ هەزار دۆلار فرۆشرا
هەژار
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەعاتی دەستی سەرۆكی پێشووتری میسر لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە ویلایەتی نیویۆركی ئەمریكا بە ٨٤٠ هەزار دۆلار دەفرۆشرێت.
خانەی سۆت بیس تایبەت بە زیادكردنە ئاشكراكان لە ئەمریكا بڵاویكردووە، لە شاری نیویۆرك سەعاتەكەی دەستی جەمال عەبدولناسر سەرۆكی پێشووتری كۆچكردووی میسر كە لە جۆری رۆلێكس بووە، خراوەتە زیادكردنێكی ئاشكرا كەسەرەتا نرخەكەی لەنێوان ٣٠ هەزار بۆ ٦٠ هەزار دۆلار دیاریكراوە و لە كۆتاییشدا بە ٨٤٠ هەزار دۆلار فرۆشراوە.
ئاماژەی بەوەشكراوە، سەعاتەكە لە زێڕی عەیارە ١٨ دروستكراوە و لە پشتی سەعاتەكەش بە زمانی عەرەبی ناوی جەمال عەبدولناسر و رێكەوتی ٢٦/٩/١٩٦٣ نووسراوە.