دوای پێنج ساڵ لە سوتانی كڵێسای نۆتەردام لە فەرەنسا دەكرێتەوە
ئاکام
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
لە مەراسیمێكدا بەبەشداری ٥٠ سەرۆك و لێپرسراوی باڵای وڵاتان، كڵێسای نۆتەردام لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دوای پێنج ساڵ لە سوتانی جارێكی تر دەكرێتەوە.
بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان كڵێسای نۆتەردام لە فەڕەنسا دەكرێتەوە كە پێنج ساڵ لەمەوبەر سوتا.
لە مەراسیمی كردنەوەی كڵێسای نۆرتەردام نزیكەی ٥٠ سەرۆك و بەرپرسی وڵاتان بەشدار دەبن و لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەڕەنساوە پێشوازیان لێدەكرێت.
كڵێسای نۆتەر دام كە لەلایەن یونسكۆوە خراوەتە لیستی شوێنەوارە دێرینەكان، لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ سوتا.