روانگەی سوری: تەحریر شام ٢٠ کیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دورە
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
روانگەی سوری رایگەیاند، تەحریر شام ٢٠ کیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورە و چەند گوندێكی دوورەدەستی دیمەشقیان كۆنتڕۆڵ کردووە.
نوێدەکرێتەوە
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
روانگەی سوری رایگەیاند، تەحریر شام ٢٠ کیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورە و چەند گوندێكی دوورەدەستی دیمەشقیان كۆنتڕۆڵ کردووە.
نوێدەکرێتەوە
میدیاکانی ئەمریکا، دەستگیرکردنی ژنێکی ئێرانیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لۆس ئەنجلوس راگەیاند، کە تۆمەتبارە بە گرێبەستی نایاسایی فرۆشتنی چەک بۆ ئێران، ژنەکە بە نەتەوە ئێرانییە و تەمەنی 44 ساڵە.
داواکاری گشتی ئەمریکا لە کالیفۆرنیا بە میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، ژنێکی ئێرانی تەمەن 44 ساڵ بە ناوی شەمیم مافی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لۆس ئەنجلوس دەستگیرکرا، ئەوەش بە تۆمەتی تێوەگلانی لە گرێبەستی نایاسایی چەک بۆ بەرژەوەندی ئێران.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک پۆست، ئەو ژنە تۆمەتبارە بەوەی لە رێگەی کۆمپانیایەکی تۆمارکراو لە وڵاتی عومان، هەستاوە بە رێکخستنی چەندین گرێبەستی فرۆشتنی درۆن، بۆمب و ملیۆنان فیشەک بە وڵاتی سودان.
یەکێک لە گرێبەستە دیارەکان بڕی 70 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە و تایبەت بووە بە کڕینی درۆنی جۆری (مۆهاجیر-6) و کەرەستە سەربازییە پەیوەندیدارەکان.
لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ژنە، لە ساڵی 2016وە مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی ئەمریکای هەیە، لە نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2025 پەیوەندی بە وەزارەتی هەواڵگری ئێرانەوە هەبووە، بەڵام ناوبراو لە سەرەتای لێکۆڵینەوەکاندا سەرجەم تۆمەتەکانی رەتکردوەتەوە.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە لە روداوێکی تەقەکردندا، لە ئەمریکا هەشت منداڵ کوژران، پۆلیسی شاری شریڤپۆرت دەڵێت؛ لە کاتی روبەڕوبوەنوەدا ئەو کەسی تەقەی کردوە کوژراوە.
پۆلیسی شاری شریڤپۆرتیش لە ویلایەتی لویزیانار بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، لە تەقەکردنێکی هەڕەمەکیدا، هەشت منداڵ کوژراون، کە تەمەنیان لە نێوان یەک بۆ 14 ساڵدایە.
بەوتەی بەرپرسانی پۆلیسی، تاوانبارەکە دوای تەقەکردنەکە ئۆتۆمبێلێکی برداوە و لە شوێنی روداوەکە هەڵاتووە، بەڵام لە روبەڕوبونەوەی لەگەڵ پۆلیسدا کوژراوە.
پۆلیسی ویلایەتەکە، تا ئێستا وردەکاری زیاتری لەبارەی ناسنامەی تەقەکەرەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردوە، ژمارەیەک لەو منداڵانەی کوژراون کەسوکاری تاوانبارەکەن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستپێکردنەوەی پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمتری رادەگەیەنێت، ئاماژەی بەوەشکردوە بۆ ئەمساڵ لە دایکبوانی ساڵی 2008 تۆمار دەکرێن.
لە راگەیەندراوێکدا، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت؛ لە سبەینێ دووشەممە 20-4-2026وە دەست بە تۆمارکردنی بایۆمەتری دەکەنەوە.
کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم قۆناغەدا لەدایکبووانی ساڵی 2008 تۆمار دەکرێن، بۆئەوەی لەدواتردا ببنە خاوەن کارتی بایۆمتری دەنگدان.
هەروەها کۆمیسیۆن هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، ناوەندەکانی تۆمارکردن جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە، رۆژانە لە سەعات 8:30 بەیانی تا 3:00 عەسر کراوە دەبن.