ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەی عیراقەوە كۆبووە و نوێنەری یۆنامیش لە عیراق ئاماژەی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد و رایگەیاند، سودانی سەردانی هەرێم كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەردوولا

محەمەد حەسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەو وتارێكیدا لە ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند، هەڵبژانی پەرلەمانی كوردستان بە سەركەوتوویی بەڕێوەچووە و چاودێرانی بیانی و نەتەوە یەكگرتووەكانیش بەووردی ئاگاداری پرۆسەكە بوون

دەشڵێت، ٧٢٪ی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەشدارییان كردووە و رێژەیەكی بەرچاوی كاندیدە ژنەكان سەركەوتوو بوون و توانیویانە ببنە پەرلەمانتار و سەرۆك وەزیرانی عیراقیش بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی كابینەی نوێلە هەرێمی كوردستان سەردانی هەرێمی كردووە