باڵیۆزخانەی روسیا لە دیمەشق: بە زووترین کات سووریا بەجێبهێڵن
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەرەو دیمەشق دەڕۆن و باڵیۆزخانەی روسیاش لە سوریا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات دیمەشق و ناوچەکانی دیکەی سووریا جێبهێڵن و بگەڕێنەوە روسیا.
لە راگەیاندراوێکدا باڵیۆزخانەی روسیا لە دیمەشق داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات کە لەدیمەشق نیشتەجێن، لە رێگەی فرۆکەخانەی دیمەشقەوە بگەڕێنەوە بۆ روسیا.
باڵیۆزخانەی روسیا لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی نا سەقامگیری دیمەشق و پێشرەوی گروپە چەکداریە توندڕەوەکانی تەحریر شام بۆ دیمەشق ئەم بڕیارەمان داوە.