دوای رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی سوریا، هەسەدە كۆنتڕۆڵكردنی فرۆكەخانەی دێرەزور و چەند گوندێكی رەققەی راگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات، هەسەدە رێككەوتنیان لەگەڵ حكومەتی سوریا ئەنجامداوە، بەپێی رێكەوتنەكەش سوپای سوریا لە فرۆكەخانەی سەربازی دێرەزورو و شەش گوندی رۆژهەڵاتی رەققە كشاوەتەوە و لە جێگەی ئەوان شەڕەڤانانی هەسەدە كۆنترۆڵیان كردووە.

هاوكات، مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، رێككەوتنیان لەگەڵ حكومەتەكەی ئەسەد تەنیا بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ئەو سنورانەیە و ئێستا ئەوان بە تەنیا ئەو ناوچانە بەرێوەدەبەن.