پنتاگۆن: لە سوریا هێزەكانمان خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
کەژان
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
پنتاگۆن رایگەیاند، لە سوریا هێزەكانیان خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە تاوەكو داعش رەوشی ئێستای وڵاتەكە نەقۆزێتەوە.
پات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن" لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوانیدا رایگەیاند، هەست بەو مەترسیانە دەكەن كە ئێستا سوریا و ناوچەكەی پێدا تێدەپەڕێت، بۆیە بەردەوامدەبن لە كاركردن لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان لەو ناوچەكە بە تایبەت هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە".
راشیگەیاند، هێزەكانیان خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆئەوەی داعش ئەو رەوشە نەقۆزێتەوە و دەسەڵاتەكانی زیاتر نەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە سوریا روودەدات پەیوەندی بەوانەوە نییە، بەڵام ئامادەن بۆ وەڵامدانەی هەر هێرشێك كە بكرێتە سەر هێزەكانیان لە سوریا.