سەرۆكی فەرەنسا رەتیدەكاتەوە دەستلەكاربكێشێتەوە و دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوی سەرۆك وەزیرانی نوێی فەڕەنسا رادەگەیەنێت.

كەناڵی فرانس ٢٤ بڵاویكردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆكی فەڕەنسا، نیازی خۆی بۆ دانانی سەرۆك وەزیرانی نوێ راگەیاندووە، ئەوەش پاش ئەوەی میشێل بارنیە دەستیلەكاركێشایەوە دوای ئەوەی پەرلەمانی وڵاتەکە متمانەی لێوەرگرتەوە.

دەشڵێت، ماكرۆن مانەوەی خۆی لەپۆستەكەی تا ساڵی ٢٠٢٧ دووپاتكردەوە و هێرشیكردە سەر راستڕەوەكان و چەپە رادیكاڵەكان و بەهۆكاری دروستكردنی قەیرانەكانی ئەم دواییەی فەرەنسای دانان، تۆمەتباریشكردن بە پێكهێنانی بەرەیەك بۆ روخاندنی حكومەت.

دوای ئەوەی پەرلەمانی فەرەنسا متمانەی لە حكومەتەكەی وەرگرتەوە، میشێل بارنیە بە رەسمی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە ماكرۆن كرد.