هەسەدە هۆشداری دەدات لە زیادبوونی جموجۆڵی چەكدارانی داعش و دەڵێت، بۆ ئەوەی دۆخی هاوشێوەی ٢٠١٤ دووبارە نەبێتەوە ئامادەكاریی دەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریا.


ناوەندنی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە رایگەیاند، چەكدارانی داعش هێرشیانكردووەتەوە سەر چەند ناوچەیەكی ستراتیژیی ژێر دەستی حكومەتی سوریا لە دێرەزوور و حومس و كۆنترۆڵیان كردووە، ئەوەش مەترسی بۆ سەر خەڵكی ناوچەكە دروستكردووە، بۆیە پێویستە بەرەنگاری ئەو چەكدارانە ببنەوە.


راشیگەیاند، بۆ رێگری لە دووباربوونەوەی سیناریۆ و دۆخی ساڵی ٢٠١٤ كە داعش هێرشی بەفراوانی كردە سەر رۆژئاوای كوردستان و سوریا ، پلانیان هەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی چەكدارانی ئەو رێكخراوە.


هەسەدە، جەختی لەوەشكردووەتەوە كە داعش بە بەردەوامی هێرشەكانی لە سوریا زیاتر كردووە، بۆیە بەشێوازی خۆیان بەرەنگاری ئەو چەكدارانە دەبنەوە لەپێناوە ئەوەی زیان بە خەڵكی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان نەگات.