رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، بەهۆی هێرشی گروپە چەكدارەكانی سوریاوە نزیكەی ٣٠٠ هەزار كەس ئاوارەی ناوخۆی وڵاتەكە بوون.


بەرنامەی جیهانی خۆراكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، بەهۆی هێرش و شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان گروپە چەكدارەكان و سوپای سوریا لانیكەم 270 هەزار كەس لە باكوری رۆژئاوای سوریا ئاوارەبوون و پێویستیان بە هاوكاری هەیە.


ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەی ئاوارەكانی سوریا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیانكردوو كە بۆ گەیاندنی هاوكاریی بۆ ئاوارەكان سەرقاڵی دانوستانن لەنێوان لایەنەكانی جەنگی سوریا.


نەتەوە یەكگرتووەكان جەختی لەوەشكردووەتەوە، ئەو ٢٧٠ هەزار كەسە تەنها لەماوەی چەند رۆژێكی كەمدا و لە باكوری رۆژئاوای سوریا ئاوارەبوون و پێویستیان بە بەهاناوچونی خێرا هەیە و دەبێت خۆراكیان بۆ دابینبكرێت.