هەسەدە ئۆپراسیۆنی بۆ رزگارکردنی چەند گوندێک دەستپێکرد
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
هەسەدە ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی حەوت گوندی لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستپێكرد و روانگەی سوریش دەڵێت، "رووبەڕووبوونەوەی قورس لەنێوان هەسەدە و رژێم هەیە"
روانگەی سوری رایگەیاند: ئۆپراسیۆنەكە بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت و روبەڕوبوونەوەی قورس لەنێوان هەسەدە و رژێم هەیە.
ئەنجومەنی سەربازی دێرەزووریش ئاماژەی بەوەداوە: ئۆپراسیۆنەكە لەسەر داوای گوندەكان ئەنجام دەدرێت، هەروەها بەهۆی رووداوەكانی رۆژئاوای سوریا مەترسی پەلامارەكانی داعش سەریهەڵداوە