سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوادەكات دەستبەجێ شەڕ لە سوریا رابگیرێت
ڕێباز
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، نیگەرانن لە دۆخی ناوخۆی سوریا و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی شەڕ و ئاڵۆزییەكان دەكەن.
ستیڤان دوجاریك وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەكردووە، گۆتێرێس لەسەر رووداوەكانی سوریا و سەرهەڵدانەوەی شەڕ لەو وڵاتەدا، نیگەرانە و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی دەكات.
داواشی لە سەرجەم لایەنەكانی سوریا كردووە، بۆ پاراستنی هاووڵاتی مەدەنی و ژێرخانی مرۆیی هەماهەنگ بن، بەتایبەت لەكاتی هەڵهاتن و بەجێهێشتنی شوێن و ناوچەكانیان.