هەسەدە " شەڕی گەڕانەوە"ی حەوت گوندی دێرەزووری لە رۆژهەڵاتی رووباری فوڕات راگەیاند كە لەژێر كۆنترۆڵی گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیادان.


ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكردەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە، لەژێرناوی " شەڕی گەڕانەوە" ئامادەكاری دەكات بۆ هێرشكردنەسەر حەوت گوندی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی فوڕات كە لەژێر كۆنترۆڵی گروپە چەكدارەكاندان.


ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو گوندانەی هەسەدە پلانی هەیە لە گروپە چەكدارەكانی وەربگرێتەوە، گوندەكانی " حسێنییە و ساڵحییە و حتە و مرات و مەزڵوم و خشام و تابیە"یە.


هاوكات، روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لە هەوڵدان، رێگەی هێزەكانی هەسەدە بۆ شاری منبج نەهێڵن لە رۆژئاوای فوڕات.