شەڕ و پێكدادان لەنێوان شەڕڤانان و گروپە چەكدارەكان لە منبج روویدا
زاهیر
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
شەڕ و پێكدادان لە نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لە منبج روویدا و بەهۆیەوە چەند چەكدارێك كوژاراون.
ئەنجومەنی سەربازیی منبجی سەر بە هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە بڵاویكردەوە، گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا بە هاوەن و چەكی قورس هێرشیانكردوەتە سەر چەند گوندێكی منبج، بەڵام لە لایەن شەڕڤانانەوە وەڵام دراونەتەوە.
ئەنجومەنەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی وەڵامی شەڕڤانانەوە و دوو چەكدار لە گوندی ئەلكردیە كوژراون و ئۆتۆمبێلێكی سەربازیش تێكشكێنراوە.
ئەنجومەنی سەربازیی منبج روونیكردووەتەوە، گروپە چەكدارەكانی سوریا ویستویانە چەكی قورس لە چەند گوندێك جێگیربكەن و لەبەرامبەردا شەڕڤانان ئەو چەكدارنەوە و ناچار كردوون لە نزیك ئەو گوندانە بكشێنەوە.