ئێران رەتیدەكاتەوە پلانی كشانەوەی راوێژكارە سەربازییەكانی لە سوریا هەبێت و دەڵێت، راوێژكارە سەربازییەكانیان لە سوریا بەردەوامدەبن لە پشتیوانیكردنی سوپای سوریا دژی هێرشی گروپی چەكدارەكان.


ئیسماعیل بقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران پلانی نییە بۆ كشانەوەی راوێژكارە سەربازییەكانی لە سوریا، كە لەسەر خواستی حكومەتی سوریا لەو وڵاتەن.


ئەوەشی خستەڕوو، راوێژكارە سەربازییەكانیان لە سوریا بەردەوامدەبن لە پشتیوانیكردنی سوپای ئەو وڵاتە دژی هێرشی گروپە چەكدارەكان لە باكوری رۆژئاوای سوریا.


ئەوەش لەدوای ئەوەدێت كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، لە هێرشێكی گروپە چەكدارەكان بۆ سەر سوپای سوریا لە حەلەب، فەرماندەیەكی سوپای پاسداران كوژرا.