پزیشكیان لەبارەی دۆخی سوریا بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ پوتن و ئەسەد دەكات
زاهیر
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەرۆك كۆماری ئێران لەبارەی دۆخی سوریا بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ سەرۆكانی روسیا و سوریا دەكات و جەخت لە هاوكاریی مۆسكۆ و تاران بۆ دیمەشق دەكاتەوە.
مەسعود پزشكیان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سوریا پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا ئەنجامداوە و رۆڵی مۆسكۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپە چەكدارەكان لەو وڵاتە بە گرنگ ناوبردووە.
پوتن بە پزشكیانی وتووە: مۆسكۆ و تاران تێڕوانینی هاوبەشیان سەبارەت بە دۆخی سوریا هەیە، بۆیە روسیا بۆ پاراستنی سەروەریی خاكی سوریا و دەسەڵاتی یاسایی ئەو وڵاتە هەوڵەكانی دژی تێكدانی سەقامگیریی و ئاسایشی سوریا دەخاتەگەڕ.
هاوكات پزیشكیان لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەشار ئەسەد، پێی راگەیاندووە ئێران هاوشێوەی رابردوو لەگەڵ هاوپەیمانەكانی بەردەوامدەبێت لە هاوكاری و پشتیوانییەكانی بۆ پاراستنی سەروەریی خاكی سوریا.