سبەینێ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە سەبارەت بە رەوشی سوریا ئەنجام دەدات.


لە بەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاندووە، سبەینێ دانیشتنێكی بەپەلە لەسەر داوای حكومەتی سوریا ئەنجامدەدات، ئەمەش دوای هێرشە لەناكاوەكەی دەستەی تەحریر شام و گروپە چەكدارەكان لە باكوری سوریا.


بەگوێرەی سەرچاوە دیپلۆماسییەكان، داواكاریی كۆبوونەوە لەلایەن وڵاتانی ئەندامی ئەفریقای ئەنجومەنەكەشەوە پێشكەشكراوە، لەوانەش جەزائیر، سیرالیۆن و مۆزەمبیق.


ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدا دێت كە گروپە چەكدارەكان لە ڕۆژی چوارشەممەوە هێرشێكی لەناكاویان بۆ باكوری رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێكردووە و توانیویانە زۆربەی شاری حەلەب و ئیدلب كۆنترۆڵ بكەن.