لەژێر فشاری ئەمریكادا، تەواوی سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماس و كەسوكارەكانیان قەتەریان بەجێهێشت.


میدیاكانی قەتەر بڵاویانكردەوە، لە درێژەی فشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر دەسەڵاتدارانی قەتەر، تەواوی سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماس و كەسوكارەكانیان قەتەریان جێهێشتووە، بەڵام ئاماژەیان بە ئەو وڵاتانە نەكردووە كە رۆشتوون بۆی .


رۆژی ٩ـی مانگی رابردوو، قەتەر بەڕەسمی كشانەوەی لە نێوەندگیری حەماس و ئیسرائیل بۆ گەیشتنە ئاگربەست لە كەرتی غەززە راگەیاند، پێشتریش ماڵپەڕی ئەكسیوسی ئەمریكی بڵاویكردبووەوە، واشنتۆن بە دەسەڵاتدارانی قەتەری راگەیاندووە، چیتر مانەوەی سەركردەكانی حەماس لە دەوحە قبوڵكراو نییە.