هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گروپە چەكدارەكانی ئێرانی لە سوریا بۆردوومانكرد
شنیار
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
فرۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند ناوچەیەكی ژێر دەستی گروپە چەكدارەكانی ئێرانیان لە دەوروبەری دێرەزوری سوریا بۆردوومان كرد.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەكانی هاوپەیمانان ژمارەیەك لەو ناوچانەیان بۆردوومان كردوە كە ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای سوریا و گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێراندان، ئەو ناوچانەش هەریەك لە شارۆچكەی خەشام لە دەوروبەری دێرەزور و حەوت گوند دەگرێتەوە كە گرنگیەكی ستراتیژییان هەیە بەو پێیەی دەكەونە خۆرهەڵاتی رووباری فورات و خاڵی پەیوەندی راستەوخۆن لەگەڵ ئەو ناوچانەی لەژیر كۆنتڕۆڵی هەسەدەدان.
لە بەرانبەردا، فرۆكەكانی روسیا بۆردومانی گۆرەپانێكیان كردوە لە نزیك زانكۆی شاری حەلەب و لە ئەنجامدا پێنج كەس كوژراون ، بەڵام تا ئێستا نازانرێت كوژراوەكان چەكدار یاخود مەدەنی بوون.