مەزڵوم كۆبانێ‌ دەڵێت، هێزەكانیان لەچەندین بەرەوە روبەڕووی هێرشی گروپە چەكدارەكانی توركیا بوونەتەوە و بەرخۆدان بۆ پاراستنی گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب بەردەوامە.

مەزڵوم كۆبانێ‌ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، هێزەكانیان لە باكووری رۆژئاوای سووریا رووبەڕووی چەندین پەلاماری چڕی گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بوونەتەوە و شەڕ لە گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب بەردەوامە.

راشیگەیاندووە، هەوڵیانداوە رێڕەوێكی مرۆیی لە حەلەب و تەل رەفعەت بۆ پاراستنی خەڵك لە كۆمەڵكوژی و گواستنەوەیان بۆ ناوچە ئارامەكان بكەنەوە، بەڵام بەهۆی پەلاماری گرووپە چەكدارەكانی توركیا رێڕەوەكە داخراوە و بەرخۆدان بۆ پاراستنی گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب بەردەوامە.

مەزڵوم كۆبانێ‌ جەختیكردەوە، هێزەكانیان لە حەلەب و تەل رەفعەت و شەهبا بەرگریان لە گەل كردوە، لەگەڵ لایەنەكانی سوریاش لە پەیوەندیدان بۆ پاراستنی خەڵك لە گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب.