ئیسرائیل: پشتیوانی هیچ لایەنێكی ناو گرژییەكانی سوریا ناكەین
لاوان
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
ئیسرائیل رەتیدەكاتەوە پشتیوانی هیچ لایەنێكی ناو گرژییەكانی سوریا بكەن و داواش دەكات، لەو گرژییانەدا بەرژەوەندییەكانی كورد لەبەرچاوبگیرێت .
بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە میانی سەردانێكیدا بۆ سەربازگەكانی ئستقبال و فرز لە تل هشومیر رایگەیاند، لە نزیكەوە چاودێری پێشهاتەكانی سوریا دەكەن و پابەندن بە پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان لە ناوچەكە.
لای خۆیەوە، گیدۆن سەعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، پشتیوانی هیچ لایەنێكی ناو گرژییەكانی سوریا ناكەن، چونكە هیچ لایەنێكیان باش نین.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە لەنێو گرژییەكانی سوریادا، رەچاوی بەرژەوەندییەكانی كوردان بكرێت، هاوكات گرنگە ئیسرائیل گرژییەكانی سوریا بقۆزێتەوە، بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیی و هەماهەنگییەكانی نێوان ئیسرائیل و كوردانی سوریا.