لە حەلەب مەترسی لەسەر كۆمەڵكوژی كوردانی شارەكە هەیە و زیاتر لە ٢٠٠ هەزار كوردیش گەمارۆ دراون هەموو جۆرە پەیوەندییەكیشیان بچڕاوە.


روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری حەلەب لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە، زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتی كورد كە زۆربەیان ئاوارەی عەفرین و ناوچەكانی ترن كە گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی توركیا دەستیان بەسەردا گرتوون و مەترسی لەسەر كۆمەڵكوژكردنیان هەیە كە بەهەموو شێوەیەك گەمارۆدراون و هەموو جۆرە پەیوەندییەكیشیان بچڕاوە.


ئاماژەی بەوەشكردووە، هەموو رێگەكانی دەرچوون لە ناوچەكانی شەڕ لە بەردەم ئەو هاووڵاتییە كوردانە داخراوە و لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی توركیاوە گەمارۆدراون كە دەیانەوێت رزگاریان ببێت و خۆیان بگەیەننە ناوچە ئارامەكان.