بەشار ئەسەد: تیرۆریستان تەنها لە زمانی هێز تێدەگەن
لاوان
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بەشار ئەسەد دەڵێت، تیرۆریستان تەنها لە زمانی هێز تێدەگەن، پزیشكانیش داوای راگرتنی دەستێوەردانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە گرژییەكانی ناوخۆی سوریا دەكات.
بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئەبخازییەكەی بە وەكالەت رایگەیاند، تیرۆریستان تەنها لە زمانی هێز تێدەگەن و ئەوانیش بەو زمانە تیرۆریستان لەناودەبەن، بەبێ گوێدانە ئەوانەی پشتیوانییان دەكەن.
جەختیلەوەشكردەوە، تیرۆریستان نوێنەرایەتی گەل و دامەزراوەكان ناكەن و تەنها نوێنەرایەتی ئەوانە دەكەن كە پشتیوانیان دەكەن.
هاوكات، مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە وتارێكیدا لە پەرلەمانی وڵاتەكەی رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی ئیسلامی دەستێوەردانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە گرژییەكانی ناوخۆی سوریا رابگرن و كاربكەن بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانەكانی سوریا.