كۆمكاری عەرەبی نیگەرانی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەكانی سوریا دەردەبڕێت و داوا دەكات رێز لە سەروەری و یەكریزی خاكی ئەو وڵاتە بگیرێت

كۆمكاری عەرەبی راگەیەندراوێكی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەكانی سوریا بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، بە نیگەرانییەوە چاودێری پێشهاتەكان دەكەن و جەخت لە گرنگی پاراستنی سەروەری و یەكریزی خاكی سوریا دەكەنەوە، ئاماژە بەوەشدراوە، ئەحمەد ئەبو غێت ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی نیگەرانە لە كاریگەریی پێشهاتەكان لەسەر مەدەنیەكان بەتایبەت ئەو رەوشە كە مەترسی دروستكردنی ئاژاوە و شڵەژانی زیاتر دروست دەكات و دواتریش لەلایەن گروپە تیرۆریستەكانەوە ئەو دەرفەتە دەقۆزرێتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكیەكانیان