چەكدارانی تەحریر شام چەند ناوچەیەكی پارێزگای حەمایان كۆنتڕۆڵ كرد، سوپای سوریاش دەڵێت، "خۆمان ئامادە دەکەین بۆ هێرشی پێچەوانە".

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، چەكدارانی گروپی تەحریر شام كۆنتڕۆڵی چەند ناوچەیەكی پارێزگای حەما و ئیدلیبیان یان كرد و پێشڕەویەكانیشیان بەردەوامە.

شۆن ساڤیت وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی كۆشكی سپی رایگەیاند، لەسەر هێڵێن لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە و بەوردی چاودێری دۆخی سوریا دەكەن. 

سوپای سوریاش لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە پڕوپاگەندە بڵاونەكرێتەوە و ورەی گەل دانەبەزێت و لە ئێستادا خۆیان ئامادە دەكەن بۆ هێرشی پێچەوانە. 

ماوەی پێنج رۆژە حەلەب و حەما و چەند ناوچەیەكی سوریا چەندین گرژی و ئاڵۆزییان بەخۆیانەوە دیووە و بەهۆیەوە 327 كەس لە گروپە چەكدارەكان و سوپای سوریا و هاوڵاتی مەدەنی كوژراون.