روسیا بارەگای ناوەندی تەحریر شام لە ئیدلیب بۆردومان دەكات
زاهیر
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
روسیا بۆردوومانی بنكەیەكی هێزەچەكدارەكانی سوریا دەكات و ئاژانسێكی هەواڵی ئەو وڵاتەش دەڵێت، گومان دەكرێت لە بۆردومانەكەدا سەرۆكی تەحریرشام كوژرابێت.
ئاژانسی هەواڵی سپوتنیكی روسیا بڵاویكردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی روسیا بارەگای سەرەكی چەكدارانی تەحریر شامیان لە ئیدلیب بۆردوومان كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بارەگایەی بۆردوومانكراوە وەك ناوەندی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكان بەكارهێنراوە و ئەبو محەمەد جۆلانی سەركردەی تەحریر شام لەو بارەگایەدا بوەو گومان دەكرێت كوژرابێت.
سپوتنیك باس لەوەدەكات، دوای وێرانبوونی بارەگا چەكدارییەكەی تەحریرشام لە لایەن ئەو هێزەوە پشتێنێكی ئەمنی بە چوار دەوری بارەگاكەدا دروستكراوە و ئەوەش گومانەكانی بۆ كوژرانی جۆلانی زیاتر كردووە.