هەسەدە فڕۆكەخانەی حەلەبی چۆڵكرد و رەتیشیدەكاتەوە، بەشێك بێت لە گرژی و ئاڵۆزییەكانی باكووری رۆژئاوای سوریا، دەشڵێت، پێشڕەوی خێرای گروپە چەكدارەكان لە ناوچەی شەڕ و پێكدادانەكان نالۆژیكییە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات فڕۆكەخانەی حەلەبیان بۆ گروپە چەكدارەكان چۆڵكرد، دوای ئەوەش لە راگەیەنداوێكدا بڵاویكردەوە، رێككەوتنێكی سیاسی فرەلایەنە هەیە لەسەر هێرشی گروپە چەكدارەكان لە حەلەب و چەند ناوچەیەكی دیكەی سوریا.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بەشێك نین لەو شەڕ و پێكدادانەی لە باكوری رۆژئاوای سوریا روودەدەن، بەڵام رووبەڕووی هەر هێرشێكی گروپە چەكدارەكان دەبنەوە بۆ سەر ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی هەسەدە.

هەسەدە راشیگەیاندووە، پێشڕەوی خێرای گروپە چەكدارە توندڕەوەكان لە سوریا نالۆژیكییە و داوا لە روسیاش دەكات سنورێك بۆ پێشڕەوی گروپە چەكدارەكان دابنێت.