رۆیتەرز: گروپە چەكدارەكانی سوریا بە ئاگاداری توركیا هێرشەكانیان بۆ سەر حەلەب ئەنجامداوە
زاهیر
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرایدەكات، بۆ هێرشكردنە سەر حەلەب توركیا گڵۆپی سەوزی بۆ گروپە چەكدارییەكان هەڵكردووە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) بڵاویكردووەتەوە، گروپە چەكدارەكانی سوریا بە ئاگاداریی توركیا هێرشەكانیان لەناو خاكی سوریا دەستپێكردوەتەوە.
جەختی لەوەشكردووەتەوە، توركیا بە گشتی پشتیوانی لە سەرجەم ئەو گروپە چەكدارانە دەكات كە دژی رژێمی سوریان و چەكدارەكانیش بە هەڵكردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئەنكەرەوە هێرشەكانیان بۆ سەر حەلەب دەستپێكردووە.
بڵاوبوونەوەی هەواڵەكەی ئاژانسی رۆیتەرز لە كاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاندبوو جەنگ لە باكووری رۆژئاوای سوریا دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و ئەنكەرەش خوازیاریی جەنگ نییە لە خاكی سوریا.