ئەكسیۆس: هێرشەكەی سەر حەلەب بۆ بایدن پێشبینینەكراو بوو
ئاکام
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
لێپرسراوانی باڵای ئەمریكا دەڵێن، دۆخی ئێستای سوریا بۆ بایدن جێگەی سەرسوڕمانە و پێشبینی نەكراو بووە و ئەمریكا لەو پرسە تێوەنەگلاوە.
پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی لە زاری چەند لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكاوە گواستییەوە، پێشڕەوی گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ حەلەب پێشبینی نەكراو بووە سەبارەت بە ئیدارەی بایدن و ئەمریكا لەو پرسە تێوەنەگلاوە.
دەشڵێت، گروپی تەحریرشام لەلایەن توركیاوە پاڵپشتی دەكرێت و ئەمریكا گروپەكەی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە و هێرشی چەكدارانی تەحریرشام لەكاتێكدا بووە كە ئەسەد لە مۆسكۆیە و بڕیارە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا كۆبێتەوە.