ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نەناسراو چەند بارەگایەكی گرووپەكانی سەر بەئێران لەسەر سنورەكانی نێوان سوریا و عیراق بۆردومان دەكەن.


روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جەنگیی نەناسراو، چەند بنكەی و بارەگایەكی گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێرانیان لە ناوچەیەكی سەر بە ئەلبوكەمال لە سنوری پارێزگای دێرەزوور لەسەر سنورەكانی نێوان سوریا و عیراق بۆردومانكردووە.


ئاماژەی بەوەشكردووە، تائێستا نەزانراوە ئەو فڕۆكانە لە كوێ‌ رەوانەكراون بۆ ئەو بۆردوومانە و زیانەكانیش تائێستا ئاشكرا نەكراون.