ئەمینداری حزبوڵا دەڵێت بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ شەڕدا نین، بەڵام ئەگەر بەسەریاندا بسەپێنرێت ئامادەن بۆ شەڕ لە دژی دوژمنەكانیان.

نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان رایگەیاند، لەسەرەتای هێرشەكانی ئیسرائیلیەوە بۆسەر كەرتی غەززە لە فەلەستین، حزبوڵا وەك هاوكاری و پشتیوانیكردنی كەرتی غەززە، هێرشەكانی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێكرد و لەو ماوەیەشدا هەرچەندە ژمارەیەك سەركردەیان كوژران بە حەسەن نەسروڵاشەوە، بەڵام سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە و بەپێی ئامارەكانیش ٦٢%ی ئیسرائیلییەكان دەڵێن وڵاتەكەیان لەشەڕی لوبنان و غەززە شكستی هێناوە.

وتیشی، لە رابردوو و ئێستادا و داهاتووشدا هیچ كاتێك لەگەڵ شەڕ و ئاڵۆزیدا نەبوون، بەڵام ناكرێت بێدەنگی هەڵبیژێن لە بەرامبەر ئەو هەموو كۆمەڵكوژییەی لە غەززە ئەنجامی دەدات، بۆیە ئەگەر شەڕیان بەسەردا بسەپێنرێت ئامادەن و بەرگی دەكەن و شوێنی سەرجەم سەركردە كوژراوەكانیشیانه پڕكراوەتەوە و ئێستا ریزەكانی حزبوڵا لە هەموو كاتێك بەهێزترە.