ناتانیاهۆ: لە ئێران هیچ شوێنێك نییە ئیسرائیل دەستی پێنەگات
یەحیا
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
لە وتارەكەیدا لەبەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان ناتانیاهۆ وتی، ئیسرائیل هەموو هەوڵێكدەدات بۆ ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و جەختیلەوەكردەوە، ئەگەر ئێران هێرشیان بكاتەسەر، ئەوانیش هێرشی دەكەنەسەر.
رونیشیكردەوە، تا ئەو بارمتانە لای حەماس ڕزگارنەكرێن، ئیسرائیل پشوو نادات، دووپاتیكردەوە، هیچ ڕۆڵێك بۆ حەماس لە غەززە قبوڵناكەن لە داهاتوودا.