logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

داوادەکرێت سێی ئابی داھاتوو بە ڕۆژی نیشتمانیی بۆ پشتیوانیکردن لە غەززە دیاری بکرێت

داوادەکرێت سێی ئابی داھاتوو بە ڕۆژی نیشتمانیی بۆ پشتیوانیکردن لە غەززە دیاری بکرێت

٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٤

نوێترین هەواڵەکان

img
ڕاپۆرت٣٤ خولەک لەمەوبەر

حزبوڵای لوبنان داوای كۆتاییهێنان بە هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل دەكات

حزبوڵا ی لوبنان رەزامەندی دا لەسەر دانانی چەكدنان، بەڵام بەمەرجی كشانەوەی سوپای ئیسرائیل لەو پێنج خاڵەی سنوریەی كە لە باشوری لوبنان داگیری كردووە و كۆتایی بە پێشێلكاری و هێرشە بەردەوامەكانی بهێنێت بۆسەر ئەندام و سەركردەكانیان.

ئێوارەی رۆژی هەینی، حزبوڵا وەڵامی رەسمی خۆی سەبارەت بە پرسی رادەستكردنی چەكەكانی بە دەوڵەتی لوبنان پێشكەشی نەبیە بەڕی سەرۆكی پەرلەمان كردووە و رەزامەندی خۆی لەوبارەیەوە نیشانداوە.

حزبوڵا لە وەڵامەكەیدا دەڵێت، ئەو چەكانەی لەبەردەستیدایە، بابەتێكی ناوخۆییە كە ستراتیژی بەرگریی و ئاسایش و سەروەری لوبنان دەپارێزێت.

بەگوێرەی ئەو پلانەی كە حكومەتی لوبنان دایڕشتووە، پرۆسەی چەك دانانی حزبوڵا قۆناغ بە قۆناغ دەستپێدەكات، ئەمەش دڵنیایی زیاتر دەدات لە كشانەوەی ئیسرائیل لەو ناوچانەی لوبنان كە داگیری كردوون، كۆبوونەوەی چەند رۆژی داهاتووی ناتانیاهۆ و ترەمپیش لە كۆشكی سپی، رەنگە ئەم پرسە هێندەیتر بباتە پێشەوە.

لەم كاتەدا لوبنان ئامادەكاری دەكات بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیازەكەی تۆماس باراك نێردەی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ سوریا كە كرد لە سەردانەكەیدا بۆ بەیروت لە 19ـی حوزەیرانی ئەمساڵ پێشكەشی بەرپرسانی  كرد، ناوەرۆكی پێنشیازەكە بریتیە  لە  چەكداماڵینی حزبوڵا، كشانەوەی ئیسرائیل لە پێنج خاڵی باشوری لوبنان، جێبەجێكردنی چاكسازییە ئابوری و داراییەكان، رێكخستنی پەیوەندییەكانی لوبنان لەگەڵ دراوسێكانی، دیاریكردنی سنورەكانی لوبنان لەگەڵ سوریا و ئیسرائیل.

جۆزێف عەون، سەرۆكی لوبنان مانگێك لەمەوبەر داوای لە حزبوڵا كرد موشەكەكانی رادەستی سوپای لوبنان بكات، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە، لەكاتێكدا ئێوارەی رۆژی هەینی نمایشێكی چەكداری كە ئەندامانی حیزبوڵا لە ناوەڕاستی بەیروت رێكیانخستبوو، شەپۆلێكی توڕەیی و ئیدانەكردنی سیاسی و جەماوەری لێكەوتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەڵێت، حزبوڵا لە دوای شەڕەكەی لەگەڵ ئیسرائیل دەستی بە پێداچوونەوەیەكی ستراتیژی خۆیدا كردووە، كە بریتییە لە كەمكردنەوەی رۆڵی خۆی وەك گروپێكی چەكدار بەبێ ئەوەی بەتەواوی چەك رادەست بكات، بەڵام هەرچی بێت بەو ئەنجامە گەیشتووە كە ئەو چەك و جبەخانەیەی هەیەتی، بووەتە بارگرانی.

لە تشرینی دووەمی 2024ـەوە رێككەوتنی ئاگربەست لە لوبنان كاری پێدەكرێت، ئەوەش دوای ململانێیەكی بەرفراوانی حزبوڵا و ئیسرائیل كە زیاتر لە ساڵێكی خایاند، سەرەڕای ئەوەش ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆسەر چەند ناوچەیەكی باشوری لوبنان

ئەم پێشهاتانە لە كاتێكدان كە گرژییەكان لەسەر سنوری لوبنان و ئیسرائیل لە پەرەسەندنی بەردەوامدان و هەوڵی چڕ و پڕی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتیكردنی لوبنان لە پاراستنی سەروەری و سەقامگیریی خاكەكەی بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
کوردستان٢ سەعات لەمەوبەر

نێچیرڤان بارزانی: جەخت لەسەر گیانی پێکەوەیی و برایەتیی نێوان عیراقییەکان دەکەینەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی عاشورادا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، "جەخت لەسەر برایەتیی نێوان عیراقییەکان و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەپێناو بەرژەوەندیی باڵای وڵات و پتەوکردنی دەکەینەوە".

دەقی پەیامەکە..

لە یادی عاشورادا بەهاکانی حەق و ئارامی و قوربانیدان کە ئیمام حوسەین سەلامی خوای لەسەر بێت بەرجەستەی کردن و ئەم بۆنەیەش کە هەڵگری واتای شکۆداری مرۆیی و وانە و پەندی نەمرن کە داوای دادپەروەری و لێبووردەیی و ئاشتی دەکەن، وەبیر دێنینەوە.

جەخت لەسەر گیانی پێکەوەیی و برایەتیی نێوان عیراقییەکان و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەپێناو بەرژەوەندیی باڵای وڵات و پتەوکردنی سەقامگیری، دەکەینەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
عیراق٢ سەعات لەمەوبەر

سەرۆک کۆمار: هەمووان کار بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "بەم بۆنەیەوە جەخت لەداواکاریمان بۆ یەکخستنی ڕیزەکان دەکەینەوە کە هەموان پێکەوە کار بکەن بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری، بەردەوامی چاکسازی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی".

دەقی پەیامەکە

بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (علیه السلام) و خانەوادەکەی و یاوەرانی لە ڕۆژی عاشورا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان و مەرجەعی باڵای ئایینی و موسوڵمانان دەکەین و ئەو قوربانییە گەورانە بیر دێنینەوە کە لە پێناو پابەندبوون بە وشەی حەق و چاکسازی و ڕەتکردنەوەی زوڵم و ستەم داویانە.

بەم بۆنەیەوە جەخت لەداواکاریمان بۆ یەکخستنی ڕیزەکان دەکەینەوە کە هەموان پێکەوە کار بکەن بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری، بەردەوامی چاکسازی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، باشترکردنی خزمەتگوزاری و ژیان و گوزەرانی وڵات و خەلکەکەمان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.